كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ماشێن له شیركه‌ته‌كانی “ڕیگان خۆدرۆ” و “شههرخۆدرۆ” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و بازه‌رگانی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئێمه قسه‌مان ناوێ، ماشێنهكانمان ڕاده‌ست كه‌ن” له‌ئاست ڕاده‌ست نه‌كرانی ماشێنه‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌پرسان و ته‌حویل دانی ماشێنه‌كانیان بوون.