به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر ژماره‌یه‌ك له كه‌شاوه‌رزانی ئۆستانی گولستان له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی ئاوای ده‌ریاچه‌ی خه‌زه‌ر، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ڕاگوێزرانی ئاوی خه‌زه‌ر بۆ سمنان ده‌بێته هۆی كۆچكردنی كه‌شاوه‌رزانی گولستانی بۆ ئۆستانه‌كانی دیكه، له‌وانه سمنان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه، له‌گه‌ڵ ڕاگوێزرانی ئاوی خه‌زه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له لایه‌ن پارێزه‌رانی ژینگه و كهشاوهرزانهوه به‌ڕێوه‌چووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕاگوێزرانی ئاوی خه‌زه‌ر بۆ سمنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان و ژینگه له ناوچه‌كانی شۆمالی ئێران، ده‌شبێته هۆی ئه‌وه‌یكه زیانێكی گه‌وره به‌ر كه‌شاوه‌رزی ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌وێت.