ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌زرانی گوندی “مه‌گتووع”ی هه‌ڵكه‌وتوو له به‌شی ناوه‌ندیی ئه‌هواز و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كه‌شاوه‌رزانی شاری وه‌یسی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خووزستان، به‌شێوه‌ی جیاواز له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی گوندی مه‌گتووع له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ئاست داگیركرانی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن “سازمانی مه‌نابعی ته‌بیعی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه سازمانی مه‌نابعی ته‌بیعی به پشتیوانیی مه‌ئموورانی چه‌كداری هێزی ئینتزامی ده‌ستیان داوه‌ته داگیر كردنی زه‌ویی دانیشتووانی گونده‌كه. هه‌روه‌ها له‌م پێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌ك له كه‌شاوه‌رزانی شاری وه‌یس له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه له ئاست قه‌تع بوونی ئاوی كه‌شاوه‌رزی و ڕێگری كردن له كشت و كاڵی وه‌رزی هاوین ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.