ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌درایی بنا‌و له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داریی بنا‌و به بیانووی قه‌رزداربوونی ٥٠ میلیارد تمه‌نی ئه‌م ناوه‌نده به ته‌ئمینی ئیجتماعی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ماوه‌یه‌كه پڕۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی له ئاستی شار ڕاگرتووه، ماوه‌ی ٣ مانگیشه حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه. ده‌شڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.