كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، له‌ئاست بێ بایخ بوونی وامی یه‌ك ملیۆن ته‌مه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ یارمه‌تی كردن به كرێكاران له‌م بارودۆخه‌دا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، چۆنایه‌تی په‌رداخت كردنی ئه‌م وامه دیاری نییه و ئه‌م بڕه پاره‌یه هیچ گرفتێكی توێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر ناكات. شایانی باسه، پێشتر حه‌سه‌ن ڕووحانیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست دانه‌وه‌ی به‌هره‌ی ١٢ له‌سه‌دی ئه‌م وامه به‌ره‌وڕوو ببووه‌وه و ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌م وامه به شێوه‌ی “قه‌رزولحه‌سه‌نه” به هاووڵاتییان ده‌درێ.