چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019
![ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی "گوسته‌رێش فوولاد"ی ته‌ورێز 3 اعتراض کارکنان گسترش فولاد تبریز](https://ku.komalah.org/wp-content/uploads/اعتراض-کارکنان-گسترش-فولاد-تبریز-300x194.jpg)
كرێكارانی شیركه‌تی “گوسته‌رێش فوولاد”ی ته‌ورێز ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان كه ژماره‌یان ٣٠٠ كه‌س ده‌بوو، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر درێژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بده‌ن له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستا و گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه تا كاتێك سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.