ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی گه‌ندبڕكردنی ئۆتۆبووسه‌كانی شیركه‌تی واحید، له ئاست باروودۆخی ناله‌باری پیشه‌یی و كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ئه‌ركی گه‌ندبڕكردنی ئۆتۆبووسه‌كانی ناوشاریان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. خواستی كرێكارانی ناڕازیی ئه‌م شیركه‌تانه، بایه‌خ دانی شاره‌داری به چالاكیی ئه‌م كرێكارانه‌یه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه كرێكارانێك كه ئه‌م كاره دژواره‌یان وه‌ئه‌ستۆیه پێویسته حه‌قده‌ستێكی گونجاو و سه‌ری وه‌ختیان پێبدرێ. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پێویسته ڕه‌وش و باروودۆخی كاری ئه‌م كرێكارانه له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هێندێك له شیركه‌ته‌كان گوشاری زۆریان خستووه‌ته سه‌ر كرێكاران.