كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرووپی میللی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به دانانی به‌ێوه‌به‌رانی نوێ بۆ به‌شه‌كانی ماڵی و ئیداری ئه‌م شیركه‌ته، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ماوه‌ی ڕۆژان و مانگه‌كانی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م ناوه‌نده هه‌ستاوه به دانانی به‌ڕێوه‌برانی نوێی بۆ به‌شه‌كانی ماڵی و ئیداری شیركه‌ت، به‌ڵام دانانی ئه‌م كه‌سانه له‌گه‌ڵ ئێعتڕازی كرێكاران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: دژایه‌تی كرێكاران له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی ڕۆڵی نه‌رێنی ئه‌وان له ڕووداوه‌كانی ساڵانی ڕابردوو له شیركه‌ت بووه كه زیانێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوی به شیركه‌تی فوولادی ئه‌هواز گه‌یاندووه. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له به‌شه هه‌ستیاره‌كانی شیركه‌ت دانراون، كه‌سانێكن كه له پێشێل كردنی به‌ربڵاوی مه‌سائیلی ماڵی له ساڵانی ڕابردوو، ڕۆڵی گرینگ‌یان بووه.
