سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری وێستگه‌ی رێگه‌ی ئاسنی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به دوای ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكاران، كارفه‌رما له هه‌فته‌ی دووهه‌می مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ڵێنی دابوو كه ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ده‌كات به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كرێكاری هێڵی ئاسن له سه‌رتاسه‌ری ئێران له ڕێگه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانه‌وه كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین جاره به هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار، بارودۆخی ناله‌باری كار و به‌دوا خستنی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه.