كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی شاهروود، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌تی په‌یمانكارییه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌موو مانگێك په‌یمانكار ٥٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌ئخیری یك یان دوو مانگه‌وه په‌رداخت ده‌كات و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌سته‌كانیان به‌شی دابین كردنی بژێوی ژیانیان ناكات، كارفه‌رما هه‌موو مانگێك بڕێك له حه‌قده‌سته‌كانیان به بۆنه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كرێكاران له خزمه‌تگوزاری بیمه‌ی ته‌كمیلی به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌ی ته‌كمیلی به شیركه‌تی بیمه بێبه‌شن. شایانی باسه، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شاهروود سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ماوه‌ی دوو ساڵه كه سه‌همییه كه‌وش و لیباسیان پێ نه‌دراوه.