سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شاری كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان سه‌ره‌ڕای چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، جلی كار و پێڵاوی ئیمه‌نی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له شاره‌كانی لۆرستان، زاگرۆس، كه‌ره‌ج، ئه‌ندیمشك، رۆبات كه‌ریم، ئێسلام شاری تاران، شاهرود، دامغان و خراسان، نه‌دراوه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.