
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕۆنی نه‌باتی جیهان ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاریان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٨٥ كرێكار له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه پێشینه‌ی كاری زیاتر له ١٥ ساڵیان هه‌یه كار ده‌كه‌ن و هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٣ و هه‌روه‌ها ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧یان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به به‌شێكی دیكه له كێشه‌وگرفته‌كانی خۆیان له‌وانه كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێنوێنییه بێهداشتییه‌كان دیاری كرا‌و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت له ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ڕه‌چاو ناكرێ و كرێكاران خۆیان ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ماسك و ده‌ستكێش دابین ده‌كه‌ن.
