كرێكارانی پێترۆشیمی مه‌رجان كه ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی میللی سه‌نایعی پێترۆشیمی ئێران له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بووشێهره، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی یه‌ك مانگ و نیوه له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دواخرانی مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌تی په‌یمانكار نیوه‌ی حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئهمساڵیانی په‌رداخت نه‌كردووه و له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا له‌كێشه‌ی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: شیركه‌ت له په‌رداختی حه‌قی نیشته‌جێ بوونی كرێكارانی مه‌حه‌للی خۆی بواردووه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بۆ كرێكارانی غه‌یره بوومی هه‌م كه‌مپی نیشته‌جێ بوون دابین كراوه و هه‌م حه‌قی كهمپیشیان لێ وه‌رناگیرێت.