ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی پێترۆشیمی تۆندگویان له ئاست جێبه‌جی نه‌كردنی گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكاران سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م شیركه‌ته‌دا ناڕازیین. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، جۆری حه‌قده‌سته‌كانی كرێكارانی ئه‌م پێترۆشیمییه كه‌متر له واحێده‌كانی دیكه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، بۆ كرێكارانی فه‌نی له‌وانه: مكانیك، جوشكار، تراشكار و مونتاژكار له‌م واحێده ته‌نیا ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نیان له‌به‌ر چاو گرتووه.