
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پۆمپی بێنزینه‌كانی ئێران له‌ئاست دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ڕۆژانی سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران هه‌تا ئێستا، بڵاوكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له وێستگه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵات ئیجباری بووه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه له‌وانه، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كردووه. هاوكات ڕایانگه‌یاندووه كه دابین كردنی وه‌سائیلی بێهداشتی وه‌ك ماسك، ده‌ستكێش و مه‌دوای پاك كه‌ره‌وه له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام خۆیان بۆ ئه‌م وه‌سائیله هه‌زینه‌یان كردووه.
