
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “پۆلی ئه‌كریل” و “دی ئێم تی” ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به شێوه‌ی جیاجیا له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی “پۆلی ئه‌كریل” و “دی ئێم تی” كه هه‌ر دووكیان ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی پۆلی ئه‌كریلی ئیسفه‌هانن له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه: له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. له هه‌مان حاڵ‌دا، جێژنانه‌ی پاره‌كه‌شیان هه‌تا ئێستا پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوون له‌سه‌ر كار، حه‌قده‌سته‌كانی له‌سه‌ر كاتی دیاری كرا‌و په‌رداخت ناكرێ و له‌مساڵدا ئه‌م ڕه‌وته هه‌روا به‌رده‌وام بووه.
