كرێكاران و پێرسۆنێلی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به ده‌شتی سیستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌به‌رامبه‌ر جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو به ٤٦ هه‌زار هێكتاری زه‌وی له ده‌شتی سیستان، به‌دوای چه‌ندین مانگ ئێعتڕاز و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه ته‌نیا نیوه‌ی حقووقه‌كانیان په‌رداخت كراوه و جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی له دانی باقی حقووقه‌كانیان خۆی بواردووه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حقووقه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.