ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی “مه‌شهه‌د مال”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر بینای بانكی “ئایه‌نده” هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌قامی گولریزی مه‌شهه‌د، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی هۆكاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له لایه‌ن شیركه‌تی “ئێكسۆن پێترۆلیۆم” ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته به بیانووی نه‌بوونی نه‌خدینه و ئێعتبار پتر له دوو مانگه له دانی حه‌قده‌سته‌كانیان خوێ ده‌بوێرێ. شایانی باسه، حه‌قی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ش له ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.