كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی پاڵاوگاكانی خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، له‌ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی له لایه‌ن كارفه‌رما بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كۆرۆنا له خوزستان له قۆناغێكی مه‌ترسیداره و به سه‌رنج دان به‌م ته‌وه‌ره، به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنان هه‌روا به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كارن. ده‌شڵێن: كرێكاران به بێ هیچ ڕه‌چاو كردنێكی بێهداشتی درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت خۆیان ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ماسك، ده‌ستكێش و ماده‌ی پاككه‌ره‌وه دابین ده‌كه‌ن. ڕاشیانگه‌یاندووه: له‌م بارودۆخه‌ی ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا و به سه‌رنج دان به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، زۆربه‌ی جاره‌كان موتاڵه‌باته‌كانیان به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ.