ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌یمانی وه‌زخانه‌ی “ڕامین”ی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به فڕۆشی سه‌هامی ئه‌م وزه‌خانه‌یه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكاران له‌ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به سپاردنی سه‌هامی ئه‌م وزه‌خانه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت ناڕازیین. ده‌شڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ر له سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌بێ ئه‌منییه‌تی كاری كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م وزه‌خانه‌یه دابین بكه‌ن. شایانی باسه، بڕیاره له‌م دواییانه‌دا ٤٩ له‌سه‌دی سه‌هامی ئه‌م وزه‌خانه‌یه له بورسدا بفرۆشترێت.