كرێكارانی په‌یمانی هێڵی پێنجی مێترۆی تاران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی قه‌راردادی كاری، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه‌ی ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمهتهكان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان كه زۆربه‌یان كرێ نشینن پێكهێناوه. ده‌شڵێن: به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌كیان بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان سه‌ره‌ڕای كار له مێترۆ، كاری دهستفرۆشیش ده‌كه‌ن.