كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی فازه‌كانی پارسی جنووبی عه‌سه‌لویه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، له ئاست پێشێل كرانی مافه‌كانیان و بێده‌نگی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راردادی كورت ماوه و یه‌ك لایه‌نه، په‌رداختی حه‌قی زێده‌كاری، په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مۆزدی به پێی به‌نده‌كانی دیاری كرا‌و له قه‌رارداده‌كانیان، دابین كردنی لیباس و ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا بۆ كرێكاران، په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ركار، دابین كردنی شوێنی پشوودان و پێكهێنانی ئیمكاناتی بژێوی ژیان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دابین كردنی سرویسی هاتووچۆ بۆ كرێكاران و زیادكردنی حه‌قده‌ستی ڕۆژانی ته‌عتیلی كار و ڕۆژانی هه‌ینی كرێكارانی په‌یمانی” بوون.