كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی ڕێگای ئاسنی “سه‌یر و حه‌ره‌كه‌ت” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان له‌ئاست جیاوازی له نێوان په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی ئه‌م شیركه‌ته، ناڕهازیهتییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانی كه ژماره‌یه‌یان ده‌گاته ٦٠ تا ٧٠ هه‌زار كه‌س له‌گه‌ڵ كرێكارانی قه‌راردادی هه‌یه. ئه‌م كرێكارانه به پێچه‌وانه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی، له مه‌زایای وه‌ك، پێدانی وام، زێده‌كاری، پاداش و كارانه، بۆنی كارمه‌ندی و باقی مه‌زایاكانی دیكه بێبه‌شن. ناڕازییان له كۆتایی دا خوازیاری دابین كردنی ئاسانكاری، نه‌مانی جیایی له نێوان په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا كرێكارانی په‌یمانی له‌گه‌ڵ كرێكارانی قه‌راردادی بوون.