ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی په‌یمانیی شاغڵ له مه‌عده‌نی چادرملو له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی دژواری كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، له‌ئاست كاركردی ئیداره‌ی كار به تایبه‌ت ئیداری گشتیی ئۆستان و دواخستنی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان ناڕازیین. ده‌شڵێن: خوازیاری دابین كردنی سرویسی هاتووچۆن بۆ كرێكاران.