ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پروژهی درووست كردنی ڕێگای توره ـــ بروجرد له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ٥٠ كرێكاری ئه‌م پروژه‌یه ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانباره‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌یان توانییوه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ر بگرن.