كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “پارسیان سێپهر” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌ڵام كارفه‌رمای شیركه‌ت پێیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێ خۆش نییه كار به‌كات، ده‌توانێ ته‌سوییه حیساب بكات. ده‌شڵێن: شیركه‌ت “هه‌مپا” ئیدیعای كردووه كه ئه‌و شته‌ی كه به پێی یاسای كار دیاری كراوه په‌رداخت ده‌كات، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌سه‌یه و ئاماژه به سه‌ختی كاره‌كه‌یان، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بچێته‌سه‌ره‌وه.