كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی و خانه‌نشین كراوانی كارخانه‌ی ئای تی ئه‌ی شیراز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی فارس، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
نوێنه‌ری كرێكارانی و خانه‌نشین كراوانی كارخانه‌ی ئای تی ئه‌ی شیراز له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: په‌رداخت كردنی مۆتاڵباتی كرێكاران به ئیزافه‌ی حیساب كردنی زیانه‌كان به بێ هیچ مه‌رجێك و گۆڕینی هه‌یئه‌تی ئیجرایی كارخانه، له گرینگ‌ترین خواسته‌كانیانه. ده‌شڵێن: خوازیاری پێدانی سه‌نه‌وات و بڕی ١٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانن كه به‌دوای ته‌عتیل كرانی شیركه‌ت هه‌روا ماوه‌ته‌وه.