کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی وه‌رزی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان

اعتراض کارگران فصلی فضای سبز شهرداری زنجان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی وه‌زری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست ده‌ركرانی سه‌رله‌نوێیان له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س ده‌بێ قه‌رارداده‌كانیان تازه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر ده‌كرێن. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ ده‌ركراون پێشینه‌ی ١ تا ٧ ساڵ كاریان هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه‌ شاره‌داریی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه ده‌ڵێن: كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ وه‌رزی به‌هاری ساڵی داهاتوو دیاری كراوه‌، به‌ڵام ناتوانن دڵنیابن كه‌ به‌دوای بێكاربوونیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شاریی به‌ پاساو‌ی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ وه‌رزی سه‌رما كاری كه‌متر هه‌یه‌، پێشیان به‌ چالاكیی كرێكارانی وه‌رزی گرتووه‌ و له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان خۆیان بواردووه‌.