كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “هۆتێل شار” له تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ژماره‌یه‌كیان به بیانووی جۆراوجۆر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆتێل له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ناڕازییان كه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ئێعتڕازیان ده‌ربڕیوه، وێڕای ڕه‌خنه گرتن له هه‌ڵوێستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م هۆتێله و پێشده‌ستی كردن له به‌ستنی قه‌راردادی یه‌ك مانگه له‌گه‌ڵ پێرسۆنێلی ئه‌م هۆتێله، ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كاره بووه‌ته هۆی درووست بوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو كرێكاران و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی كاریان. ده‌شڵێن: له وه‌رزی پاییزی پاره‌كه‌وه، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌چاو شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵ به ڕاده‌یه‌ك كه‌م كراوه‌ته‌وه.