كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌ندی پاشماوه‌كانی برووجێرد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، به‌دوای داخرانی ئه‌م ناوه‌نده له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان قه‌راردادێكی له‌گه‌ڵ شاره‌داریی به‌ستووه تا سه‌رجه‌م كاری كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له شاری برووجێرد بگرێته ئه‌ستۆ. له‌م پێوه‌نده‌دا، به سه‌دان ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له برووجێرد، ده‌بێ له‌ژێر چاودێری ئه‌م شیركه‌ته كار بكه‌ن. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه پلۆمپ كراون و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان كرێكار بێكار بوون.