
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ته‌ورێز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، له‌ئاست ئاماده‌بوونی ئیجباری كرێكاران له شوێنی كار به‌هۆی كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری له شاری ته‌ورێز، هه‌روا له شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده ده‌بن. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی كارفه‌رماكان، شیركه‌ت یاخود كارخانه‌كانیان ته‌عتیل ناكه‌ن و به بیانووی ئه‌وه‌یكه، ناكرێ له‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت كه‌رتی تایبه‌ت ته‌عتیل كه‌ن، ته‌ندرووستی كرێكاره‌كانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، هه‌ر ئێستا به سه‌دان كرێكار له شاری ته‌ورێز به‌هۆی كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان و له‌ترسی ده‌ركرانیان ناتوانن له شوێنی كاركهیان ئاماده نه‌بن.
