كرێكارانی نانواییه‌كانی ئابدانان له ئۆستانی ئیلام ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیدامه‌كاریان به بێ دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌بواری ئیمكاناتی بێهداشتی له مه‌زیقه‌دان و پێویستیان به دابین كردنی وه‌سائیلی بێهداشتی وه‌ك ماسك و ده‌ستكێش و هه‌روه‌ها مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی زۆر له پێوه‌ندی دان، زیاتر له هه‌ر كه‌سێكی دیكه مه‌ترسی تووشبون به‌م ویرووسه‌یان له‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبویان به ویرووسی كۆرۆنا زیاتر ده‌كات.