كرێكارانی مێترۆی پێنجی تاران ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه و تازه نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مێترۆی پێنجی تاران كه تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بوون ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن شیركه‌تی تراوێرس به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و بێ توانایی له دابین كردنی هه‌زینه‌كانی تاقیكردنه‌وه و به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناچاربوون ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و كاره‌كانیان جێ هێڵن.