به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مۆزه‌ی میراتی ڕووستایی گیلان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئۆستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای له‌ناوچوونی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، مۆزه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆ پاراستنی میراتی ڕووستایی له ماوه‌ی چه‌ند ڕابردوودا له لایه‌ن كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م ناوچه‌یه درووست كرابوون، خه‌ریكه له‌ناو ده‌برێن. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌ربگرن.