كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مۆخابه‌راتی شیراز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، له ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌دوای ٣ مانگ ته‌عتیلی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌رپرسانی شیركه‌ت له ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گرتوون و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، بۆ ماوی سێ مانگ نه‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: بڕیاربوو به‌رپرسانی شیركه‌ت به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری، ناوی كرێكاران له شیركه‌تی بیمه تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.