كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌یدانه‌كانی میوه و ته‌ڕه‌بار له تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه له‌ئاست كه‌مبوون یاخود نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ڕۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر بۆ كڕینی میوه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژانه‌یان ڕوو له مه‌یدانه‌كانی میوه و ته‌ڕه‌بار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبونیان به ویرووسی كۆرۆنا زۆر له سه‌ره‌وه‌یه و مه‌یدانه‌كانی ته‌ڕه‌بار له بواری دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی له بارودۆخێكی زۆر خراپدان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبونیان به‌م ویرووسه زیاتر ده‌كات.