کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

اعتراض کارگران معدن زغال سنگ البرز شرقی

اعتراض کارگران معدن زغال سنگ البرز شرقی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ ئۆستانی سێمنان، له‌ ئاست دوورودرێژ بوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیداری لێكدانه‌وه‌ و دیاری كردنی ئاستی دژواربوونی پیشه‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازی، له‌ ئێستادا ٥ تا ٦ مانگه‌ كه‌ په‌روه‌نده‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌ركه‌وتووی خانه‌نشینی به‌ ئامانجی لێكدانه‌وه‌ و دیاری كردنی ئاستی دژواربوونی پیشه‌كه‌یان دراوه‌ته‌ ئیداره‌ی كار، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.