به سه‌دان كرێكاری له‌هێستانی كه به مه‌به‌ستی كار ڕۆژانه ده‌چوونه وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی چوراشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت له كرێكاران له ماوه‌ی قه‌ره‌نتینه و ئاسته‌نگییه‌كان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
ئه‌م خۆپیشاندانه له شاری سنووری نێوان له‌هێستان و ئاڵمان به‌ڕێوه‌چووه. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی سروودی میللی له‌هێستان و سروودی یه‌كێتیی ئۆرووپا و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، “ڕێگه‌مان پێ بده‌ن كار بكه‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان” له‌ئاست خانه‌نشین كرانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، به ده‌یان كرێكاری دیكه له خاكی ئاڵمان له‌ئاست دانانی ئاسته‌نگییه‌كانی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری پشتیوانی ده‌وڵه‌ت له كرێكاران بوون.