کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كۆنتۆر سازی ئێران له‌ قه‌زوێن

اعتراض کارگران کنتور سازی ایران1

اعتراض کارگران کنتور سازی ایران1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی  كارخانه‌ی كۆنتۆر سازی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌دیینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ گوڕینی بارودۆخی كارخانه‌ و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌یكه‌، نوێنه‌رانی شورای ئوستان، پێشتر به‌ڵێنی گوڕینی بارودۆخی كارخانه‌ و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانیان دابوو، به‌ڵام به‌ تێپه‌ر بوونی ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م به‌ڵێنانه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و بۆیه‌ ئه‌وانیش به‌ كۆبوونه‌وه‌ درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییان تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.