
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شاریی له بۆجنوورد ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی و شوڕای شاریی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی به به‌ستنی قه‌راردادی یه‌ك ساڵه له‌گه‌ڵ كرێكاران ڕاگه‌یه‌ندراوه. ناڕازییان خوازیاری گۆڕینی قه‌رارداده‌كان بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م داواكارییه‌یان وه‌رزی زستانی پاره‌كه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م سازمانه كردووه، به‌ڵام به‌دوای ڕاگه‌یاندنی شێوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان كه هه‌ر وه‌ك ساڵانی ڕابردوو یه‌ك ساڵه به‌ستراوه، ژماره‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، به‌رده‌وام په‌یگیری ئه‌م ته‌وه‌ره بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی زیادكردنی ماوه‌ی قه‌راردادی ئه‌م كرێكارانه هه‌ڵنه‌گیراوه.
