ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كۆشتارگای مریشكی مانێشت له ئۆستانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تیی به داخرانی ئه‌م كارگه‌یه و بێكاربوونی ٨٨ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌سیتاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: ناوه‌ندی كۆشتارگای مریشكی مانێشت له ئۆستانی ئیلام به بیانووی كێشه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له نرخ دانانی مریشك و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات داخراوه و ٨٨ كرێكاری ئه‌م كۆشتارگایه بێكاربوون و بۆ وه‌گرتنی بیمه‌ی بێكاری به ئیداره‌ی كار ناسێندراون. شایانی باسه داخرانی ئه‌م كۆشتارگایه وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات، كێشه و گرفتی جیددی بۆ كرێكاران خوڵقاندووه.