كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی ئیسفه‌هان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ئیسفه‌هان زیاتر له ٣٠٠ كوره‌خانه‌ی لێیه كه چالاكن و له زۆربه‌ی ئه‌م كوره‌خانانه، خاوه‌نكار ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه‌ی له ئێختیار دانه‌ناون. ڕاشیانگه‌یاندووه، به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه شوێنی كار و ژیانی كرێكارانی كوره‌خانه‌كان له یه‌كتر جیا نییه، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ی گه‌ندبڕكردنی كوره‌خانه‌كان هه‌ڵنه‌گیراوه.