کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی لۆرستان

اعتراض کارگران کشت و صنعت لرستان1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی لۆرستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا و به‌ سه‌رنج دان به‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستا، هیچ حه‌قدستێكیان پێ نه‌دراوه‌. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌ و بۆ تازه‌ كردنه‌وه‌ ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ كێشه‌كانیان نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریانه‌ و خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌م ته‌وه‌ره‌ بوون.