كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی نه‌یریزی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی فارس، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، به خواستی كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، له نزیك ٤٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ئه‌م كارخانه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه پێ ده‌وترێ “كێشه‌ی ئالایه‌نده و كه‌مبوونی سووته‌مه‌نی”، به‌شێوه‌ی كاتی داخراوه و ٣٥٠ كرێكار به‌هۆیه‌وه بێكار بوون. كرێكاران ده‌ڵێن كه ئه‌م كارخانه‌یه بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووته‌مه‌نیی، پێویسته به سیستمی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نیی گاز و مازوت ته‌یار بكرێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌هۆیه‌وه تووشی كێشه بووه.