x
به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمان په‌یوه‌ند”ی گولستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به نهخستنهوهگڕی كارخانه و درێژه‌ی بیلاته‌كلیفیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی “سیمان په‌یوه‌ند”ی گولستان له حاڵێكدا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م كارخانه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ته‌نیا یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر ده‌ست به‌كار بوونی چالاكی كارخانه تێپه‌ڕ ده‌بوو. كرێكاران ده‌ڵێن: كارفه‌رمای كارخانه به بیانووی بێ توانایی له دابین كردنی سووته‌مه‌نی، چالاكی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی ڕاگرتووه و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی بێكار كردووه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س ده‌بێ و دژی پیس بوونی زیاتری ژینگه به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له سووته‌مه‌نی “مازوت”ن، خوازیاری دابین كردنی سووتهمهنمی گاز بۆ كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كارن.