كرێكارانی كارخانه‌ی حه‌ریری خوزستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانی كارخانه و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م كارخانه‌یه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ری هه‌ڵدا، فه‌رمانداری شووش و ئۆستانداری خوزستان له‌گه‌ڵ سه‌هامدارانی كارخانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به كێشه‌وگرفته‌كانی كارخانه به‌ڕێوه‌برد و سه‌رئه‌نجام باسیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه كرد. به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ، هێشتا كێشه‌وگرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی “شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری ته‌ئمینی ئیجتماعی” شه‌ستا له‌م دواییانه‌دا له‌م ناوه‌نده بازدیدی كردووه.