کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی وه‌بارهێنانه‌وه‌ی زبڵ له‌ ئه‌هه‌ر

تجمع اعتراضی کارگران کارخانه بازیافت زباله اهر

ژماره‌یه‌كه‌ له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی وه‌بارهێنانه‌وه‌ی زبڵ  له‌ ئه‌هه‌ر، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری خستنه‌وه‌گڕی چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.

كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ٧ ساڵ له‌ ته‌عتیل بوونی ئه‌م كارخانه‌یه‌، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاڕاسته‌ی خستنه‌وه‌گڕی كارخانه‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه‌. ده‌شڵێن: له‌ كارخانه‌ی وه‌بارهێنانه‌وه‌ی زبڵی ئه‌هه‌ر نزیكه‌ی ٥٠ كرێكار كاریان ده‌كرد كه‌ له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ ته‌عتیل كراوه‌، هیچ كارێكی دیكه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌روا بیلاته‌كلیفن.