كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خاكسته‌ری نه‌ی ریز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل بوونی كارخانه و بێكاربوونیان، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارخانه‌ی سیمانی خاكسته‌ری نه‌ی ریز له ئۆستانی فارس، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی گه‌ڵارێزانه‌وه له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه به پیس بوونی ژینگه ته‌عتیل و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی بێكار كراون. ده‌شڵێن: سازمانی موحیتی زیستی نه‌ی ریز چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به پیسبوونی ژینگه‌ی كارخانه هوشداری به كارفه‌رما دابوو، به‌ڵام ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا هیچ ڕێكارێكی نه‌گرتبووه به‌ر.