ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی پاككه‌ره‌وه له ئه‌هواز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ٧٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر كار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزانه‌وه به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی له‌وانه، فه‌رمانداریی ئه‌هواز، ئیداره‌ی گشتی كار و ئۆستانداریی خوزستان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ده‌ركراو، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه كارفه‌رما له هه‌وڵێكی له‌ناكاو ٧٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی به بیانووی ناله‌بار بوونی بارودۆخی ئابووریی شیركه‌ت له‌سه‌ر كار ده‌ركرد و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه هه‌ندێكیان پێشینه‌ی زیاتر له ٢٥ ساڵ كاریان هه‌یه.