به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ٤٠ كارخانه‌ی ته‌عتیل كراوی وه‌به‌رهێنانی غه‌زا و ده‌رمان له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی گه‌ڵارێزان، به خواستی كرانه‌وه‌ی كارخانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ركار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌م كارخانانه به‌هۆی كه‌مبوونی زۆری ڕۆن ته‌عتیل كراون و به‌هۆیه‌وه هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار بێكار بوون یاخود ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری. ده‌شڵێن: له ئۆستانی مازه‌نده‌ران ١٨٣ كارخانه‌ی له بواری به‌رهه‌مهێنانی غه‌زا و ده‌رمان چالاكی ده‌كه‌ن كه مانگانه پێویستیان به پێنج هه‌زار تۆن ڕۆن هه‌یه و دابین نه‌كردنی ئه‌م ڕۆنه، بووه‌ته هۆی ته‌عتیل بوون ژماره‌یه‌ك له‌م كارخانانه.